عەلی زەیدی بۆ مەسعود پزیشکیان: دەتوانین ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئێوە و ئەمریکا بگێڕین

ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی زەیدی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت، کە بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت، پیرۆزبایی لێکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگەکانی پاڵپشتیکردن و پتەوکردنیان کراوە و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە داهاتوودا سەردانی یەکدی بکەن.

زەیدی پشتیوانیی عێراقی بۆ دیپلۆماسیەت و دیالۆگ وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان دووپاتکردەوە و جەختی لەوەکردەوە، عێراق دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمریکادا بگێڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتی نوێی عێراق وەڵامدەرەوەی ویست و داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاش تەواوبوونی پشووەکان لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەوێتە پاش پشووەکانی جەژن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
Total
0
Share