پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەک لە چەمی سەرسول لە خـ.ـنکان ڕزگارکرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک لە چەمی سەرسول لە قەزای ماوەت، لە خـ.ـنکان ڕزگارکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند گەنجێک بەمەبەستی گەشت و سەیران دەچنە سنوری قەزای ماوەت و یەکێک لەگەنجەکان لەچەمی سەرسول مەلە دەکات، بەهۆی بەهێزیی ئاوی چەمەکە، گەنجەکە ئاو دەیبات و لەناو چەمەکە گیر دەخوات و ناتوانێت بێتە دەرەوە.

ڕوونیکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بەهاوکاریی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی دیکەی قەزاکە، توانرا گەنجەکە لە خـ.ـنکان ڕزگاربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share