قائیمقامی دوکان: دەستمانکرد بە هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان

دەستمانکرد بە هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان و چەند ڕۆژێکی پێدەچێت.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو بەهۆی کەمی ڕێژەی بارانبارین و کەمبوونەوەی بڕی ئاو لە دەریاچەی دوکان، ڕێژەیەکی زۆر خۆڵ و خاشاکی گەشتیاران کۆبووبوویەوە، ئەمساڵ بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارین، دەریاچەی دوکان بەباشی بوژاوەتەوە، بەڵام بەشی زۆری خۆڵ و خاشاکەکە سەرئاو کەوتووە.

وتیشی، ئەمڕۆ دەستمانکردووە بە پاککردنەوەی ئەو خۆڵ و خاشاکە، کە لە نزیک دەرچەی دەریاچەکە کۆبووەتەوە و پێمان وایە ئەمڕۆ پڕۆسەکە کۆتایی نایەت، بەڵکو چەند ڕۆژێکی پێدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: ئەم هەڵبژاردنە گەڕانەوەیە بۆ راستەڕێی حكومڕانییەكی دروست

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازترینە، یەكلاكەرەوەیە و گەڕانەوەیە بۆ هاوسەنگی هێز و راستەڕێی حومكڕانییەكی…
Total
0
Share