کەشناسێک: بەهار و وەرزی دابارین درێژە دەکێشێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ درێژەدەکێشێت و هاوینەکەمان کورتتر دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەمنزیکانە وەرزی بەهار خۆی بەدەستەوە نادات و وەرزی دابارینی ئەمساڵیش درێژدەکێشێت، هەروەها پێشبینیدەکرێت مانگی ئایاریش بارانبارین لە هەموو ناوچەکانمان سەروو ڕێژەی ئاسایی و زرۆباش بێت، تەنانەت لە هەندێک شوێنیش ئەگەری لافاو هەیە.

باسی لەوەشکرد، ئەمساڵ تەنانەت لە مانگی حوزەیرانیش لە بەشێک لە ناوچەکان باراندەبارێت، سەبارەت بە هاوینی ئەمساڵیش، هەرچەندە شەپۆلی گەرمای تێدا دەبێت، بەڵام بەراورد بە هاوینەکانی پێشوو، هێورتر و کورتخایەنتر دەبێت، هەروەها بای شەماڵیش زیاتردەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share