عەلی زەیدی دەبێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند، عەلی زەیدی دەبێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاری عێراق و ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند، عەلی زەیدی وەکو کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاریدەکرێت و ئەو بابەتە ڕێککەوتنی لەسەرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو نزیکەی کاتژمێر 09:00 کاندیدکردنی ناوبراو بە ڕەسمی ڕادەگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share