هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە کەلار برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری لە کەلار لە ئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێکی دووتایە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.
دەشڵێت، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 2006 و 2014ەن، ڕەوانەی نەخۆشخانە کران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە.