سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین بە زووترین کات ڕێکارەکانی داەبشکردنی زەوی تەواوبکەین.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی، کارەکانمان تاوەکو قۆناغی چوارەم ئەنجامداوە، ئەمساڵ لەسەر سێ پێگە کاری جددیمان ئەنجامداوە، لیژنەکانمان لە مانگی شووباتەوە بە چڕی کار لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکان دەکەن.
وتیشی، هەوڵمانداوە بە زووترین کات ڕێکارەکان تەواوبکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمەڵێک ناوی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی ڕادەگەیەنین.