قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەڕێز ئێدی راما، سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەلبانیا گفتوگۆیەکی بەسوودمان کرد لەبارەی چۆنیەتیی کاری هاوبەش بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لە بوارەکانی کولتوور، گەشتیاری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەلبانیادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ستایشی هەڵوێستی ژیرانە و بێ لایەنانەی هەرێمی کوردستانی کرد لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئـ.ـێران، هەردوولامان هیوامان خواست ئەمریکا و ئێـ.ـران لە قۆناغی ئاگربەستدا بتوانن کێشەکانی نێوانیان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

دەشڵێت، سوپاسی دەکەم بۆ بانگهێشتە ڕەسمییەکەی، بە شانازییەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا و بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان هەردوو وڵاتدا سەردانی کۆماری ئەلبانیا دەکەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ حاجی: دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە تابلۆی ئۆتۆمبێلێكی تری دروستكردووە و بۆ ئۆتۆمبێلەكەی داناوە

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیوویەتی، ئەمڕۆ مەفرەزەكانی هاتوچۆی ناوشار تێبینی ئۆتۆمبێلێكیان كرد…
Total
0
Share