قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: بەندەرە ئاوییەکانی کەنداو یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ هیچمان

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتەکانمان بەسەر گەرووی هورمزدا جێبەجێدەکەین.

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسایش و ئارامیی بەندەرە ئاوییەکانی کەنداوی عەرەب و دەریای عومان، یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ هیچ کەسێک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی دوژمن نادرێت بە گەرووی هورمزدا، ئەو دەسەڵاتەشی هەمانە بەسەر ئەو سنوورە ئاوییەدا، بە تەواوی جێبەجێیدەکەین.

باسی لەوەشکردووە، خۆسەپاندنی ئەمریکا و کۆنتڕۆڵکردنی تێپەڕبوونی کەشتییەکان بەو سنوورە ئاوییەدا، شکاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share