سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، نرخی مۆز بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نرخی مۆز بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووە بەجۆرێک نرخی کارتۆنێک مۆز لە 18 هەزارەوە گەیشتە 54 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کیلۆیەک مۆز بە دوو هەزار و 500 دینار تاوەکو سێ هەزار دینار بە دەست هاوڵاتی دەگات، لەکاتێکدا پێشتر کیلۆیەک مۆز بە هەزار بۆ هەزار و 250 دینار بوو.
لەبارەی هۆکارەکەی، سەروەر عەلی وتی، “هۆکارەکەی بۆ داخستنی گەرووی هورمز دەگەرێتەوە کە کاریگەری لەسەر چەند بەرهەمێک هەبووە”.