بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد سەردانی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری پێشووی عێراقی کرد.
لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، سەرۆکی یەکێتی پێزانینی دەربڕی بۆ ڕۆڵ و پێگەی د. لەتیف ڕەشید کە لە ماوەی بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانیدا دڵسۆزانە خزمەتی گەل و ئامانجە باڵاکانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە کۆبوونەوەکەدا بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سوپاسی خزمەت و خەمخۆرییەکانی د. لەتیف ڕەشید کرا کە هەمیشە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بووە.