جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشی چاودێریی چڕ لە تەندروستیی هەڵەبجە دەکەنەوە و کار بۆ بە نێودەوڵەتییکردنی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەکەن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە کرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاکە کۆبووەوە. پاڵپشتیی خۆی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، گەشتیاری و گەشتوکاڵ دەربڕی.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، “داوامانکرد پلانێک ئامادەبکەن بۆ فراوانکردن و بە نێودەوڵەتییکردنی فستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، چونکە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەشەپێدانی هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاریی لە دەڤەرەکەدا.
وتیشی، “بڕیاریشماندا بە جێبەجێکردنی بەشێکی زۆر لە داواکارییەکانی دامودەزگا ئیدارییەکانی سنوورەکە بۆ ئەوەی بتوانن باشتر خزمەتی هاووڵاتییان بکەن. هەروەها کارئاسانیی زیاتر پێشکەش بە بەرکەوتووانی چـ.ـەکی کـ.ـیمیایی دەکەین و کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە باشتر دەکەین.”