بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە (9ـی نیسانی 2026)، دەوامی ڕەسمی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکە.
ئاگاداری هاوڵاتییانیش دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی – بەشی نۆرەگرتن بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت چالاکدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونیشیکردەوە، هاوڵاتییان دەتوانن نۆرەبگرن بۆ سبەی پێنجشەممە بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان،