نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە مووچەی مانگی ئازار

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، پاش ناردنی 60 ملیاری داهاتی نانەوتی، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئازار دەنێردرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند پاش ناردنی لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغداد، لە ئێستادا چاوەڕێی ناردنی پارەی مووچەی مانگی ئازارن.

وتیشی، وەزارەتی دارایی عێراق ڕازیبووە بە ناردنی 60 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان لەبری 120 ملیار، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، ئەگەر هەیە سبەینێ یان دوو سبەینێ حکومەتی هەرێمی کوردستان 60 ملیارەکە بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئامادەکارییەکان ئەنجامدراون، چاوەڕێی بڕیاری ناردنی داهاتی نانەوتین، چاوەڕێین لە کۆتایی ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی ئازار بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share