لەم ناوچانە هەوری سوپەرسێڵ دروستدەبێت

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، نزمەپاڵەپەستۆکەی ناوەڕاستی عێراق زیاتر قوڵدەبێتەوە و بەهێزدەبێت، خێرایی با چالاکتر دەبێت و هەورەبروسکە بەهێزەکان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەردەکەون و بارانی بەخوڕ و تەرزە دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە کاتەکانی نزیک ئێوارە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە بارانی مامناوەند و هەندێک کات لێزمەباران دەستپێدەکات.

وتیشی، ئەگەر هەیە لەنێوان کاتەکانی ئێوارە بۆ نیوەشەو ناجێگیریی کەشوهەوا لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای دیالە و باشووری پارێزگای کەرکوک زۆر بەهێزببێت، لەم ناوچانە ئەگەری دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ دەبێت کە باران و تەرزەی بەهێزی لەگەڵدا دەبێت و لەگەڵ مەترسی دروستبوونی لافاوی گەورە لە هەندێک شوێندا، هەروەها لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و سەنتەری پارێزگای کەرکوک کاریگەرییەکەی بەهێزدەبێت و ئەگەری بارانی بەخوڕ دەبێت، بەڵام بەراورد بە ناوچەکانی پێشتر، کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێت و مەترسی لافاو، تەرزە و بارانی بەهێز لە ئارادا نابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، دهۆک، ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین ڕێژەی بارانبارین مامناوەند بۆ کەم دەبێت و لە هەندێک شوێنیشدا ڕێژەکەی باشتردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێکاری بەگرێبەستبوونیان، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت. عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست،…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share