دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شێواندنی ئارامگای پیرەمێردی شاعیر دوورە لە ڕاستییەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەپاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بۆ ئارامگای پیرەمێردی شاعیر و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و کامێرای چاودێری سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و تەنیا وێنەی شاعیری گەورەی کورد کە بەشێوەی لکاندن بەکێلی قەبرەکەی شاعیرهوه هەڵواسرابوو لەئەنجامی ساردی و گەرمیی کەشوهەوا کەوتووەتە خوارەوە.
دەشڵێت، پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەرپرسانەتر مامەڵە و هەڵسوکەوت لە بەرامبەر ئەم جۆرە هەواڵانە بکەن.