درۆنێک لە شاری هەولێر کەوتەخوارەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ زیانێکی نەبووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پێی ڕاگەیاندین، کەمێک لەمەوبەر درۆنێک لە سەربانی ماڵێک لە گەڕەکی ژیان.
ئاماژەی بەوەدا، درۆنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و تیمی پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنییەوە پووچەڵکرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.