کەناڵی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ بڵاوەپێکردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بوش (USS George H. W. Bush) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فۆکس نیوز، لە ئێستادا کەشتییەکە و گرووپی کەشتییە تێکشکێنەرەکانی هاوەڵی، هەموو مەشق و ڕاهێنانە پێشوەختەکانیان تەواوکردووە و پێشبینیدەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا لە بنکەی هەمیشەیی خۆی لە نۆرفۆلک-ی ڤێرجینیا، بەرەو ناوچەی بەرپرسیارێتیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێبکەوێت.
بڕیارە کەشتییەکە بێتە ڕیزی فڕۆکەهەڵگرەکانی دیکەی جێڕاڵد فۆرد و ئەبراهام لینکۆڵن کە لە ئێستادا لە ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ئـ.ـێران لە ناوچەکە بەشدارن.