وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: رۆژی یەکشەممە تەواوی تەمویلی مووچە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیمان

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمیی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەەوە، نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 5ی شوباتی 2026، بڕی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان، سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانیی سیاسی، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمیی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە و وەرگرتنی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، راستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share