دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکەی گردی ریعایە بڵاوکردەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو، 4ی ئازاری 2026، کاتژمێر 10:20 خولەک، بەهۆی هێرشی درۆنیەوە گردی ریعایە لە سلێمانی کە ناسراوە بە گردی ( UN ) کرایە ئامانج.
ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵێنەوەکان دەستیپێکرد، لە ئەنجامدا دەرکەوت کەهێرشی درۆنی بووە و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.