رێکخراوی مانگی سووری ئێرانی، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا ئاماری زیانە گیانییەکانی جەنگەکەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەهۆی زنجیرە هێرشە ئاسمانی و موشەکییەکانی ئەم دواییەی سەر شارە جیاجیاکانی ئێران، تاوەکو ئێستا 555 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیمەکانی فریاگوزاری لە چەندین ناوچەی وەک تاران، ئەسفەهان و شارە سنوورییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکان و تێکچوونی ژێرخانی گەیاندن، پڕۆسەی رزگارکردنی بریندارەکان و دەرهێنانی تەرمەکان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بە سەختی بەڕێوەدەچێت.