حکومەتی تورکیا بڕیارێکی بەپەلەی بۆ سنووردارکردنی هاتوچۆ لەگەڵ ئێـ.ـران دەرکرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی رەسمی کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، تورکیا بڕیاریداوە بە شێوەیەکی “دوولایەنە” هاتووچۆی گەشتیاران لە هەر سێ دەروازە سەرەکییەکەی نێوان هەردوو وڵات (گوربولاک، کاپیکۆی و ئێسێندێرێ) رابگرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە تەنیا گەشتیاران دەگرێتەوە و ئامانج لێی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەیە؛ لە هەمان کاتدا پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و جوڵەی بارهەڵگرەکان بەردەوامدەبێت، بەڵام لەژێر چاودێری و رێکاری توندی تەندروستی و ئەمنیدا.