بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هەر دەستکاریکردنێکی نرخ سزای توندی هەیە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی بەشەخۆراکی مانگانە بەبێ هیچ ئاستەنگێک لەڕێگەی بریکارەکانەوە بەردەوامە.
وتیشی، هیچ مەترسییەک بۆ کەمبوونەوەی خۆراک نییە و لە کۆگاکانی کەرتی گشتی و تایبەتدا، بڕی پێویستیی خۆراک بۆ شەش مانگ هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکان بە وردی چاودێریی نرخەکان دەکەن، هەر بازرگانێک هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخ بدات، رووبەڕووی سزای توندی یاسایی و داخستنی شوێنەکەی دەبێتەوە.