هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: پێش بەربانگ لەسەر شەقام پەلەپەل مەکەن

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات لە مانگی رەمەزاندا چەند رێنماییەک پەیڕەو بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، پێویستە لە مانگی رەمەزاندا شۆفێران ئەم خاڵانە پەیڕەوبکەن:

  1. ئارامیی زیاترتان هەبێت و گیانی هاوکاریتان زیاتربێت لەگەڵ شۆفێرانی دیکە.
  1. هاوکاریی پیادەڕەوەکان بکەن لەکاتی پەڕینەوەدا و مەترسییان بۆ دروستمەکەن.
  1. هاوکاریی خاوەن پێداویستی بکەن لەکاتی پەڕینەوەدا.
  2. خۆتان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی ئامێری وریاکردنەوە (هۆڕن) تەنیا لە حاڵەتەکانی پێویست و مەترسیی نەبێت.
  3. ئەگەر باری جەستەیی و تەندروستیت رێگربێت لە بەڕۆژووبوون ئەوا بەپێی رێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن و ئاگاداری کاریگەرییەکان بن لەسەر شۆفێریکردنتان.
  4. بەر لە کاتی رۆژووشکاندن (بەربانگ) خۆتان بەدووربگرن لە پەلەپەلکردن و تیژڕەوی لە شەقام و گۆڕەپانەکان و پابەندبن بە یاسا، رێنمایی، ئاماژەکانی کارمەندانی هاتوچۆ و ترافیکلایتەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: زانیاریەکانی سەرژمێری نادرێن بە هیچ لایەنێکی حکومی و ناحکومی

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم جەختدەکاتەوە، ئەو زانیارییانەی لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی لە هاوڵاتییان کۆدەکرێتەوە، نادرێنە هیچ لایەنێکی حکومی و…
Total
0
Share