کەشناسێک: لە سبەینێوە باران دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، لە سبەینێوە، کاریگەریی ئەو بارستەهەوا گەرمەی لەسەر ناوچەکەیە لاواز دەبێت و کاریگەریی بارستەهەوایەکی ساردی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە، کاریگەریی ئەو بارستەهەوا گەرمەی لەسەر ناوچەکەیە لاواز دەبێت و کاریگەریی بارستەهەوایەکی ساردی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات، بەو هۆیەوە پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە، لەگەڵ ئەگەری ناجێگیرییەکی لاواز لەسەر ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و چالاکبوونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی لاواز لە هەندێک کاتدا.

وتیشی، بۆ رۆژی سێشەممە، کاریگەریی بارستەهەواکە زیاتر دەردەکەوێت لەسەر ناوچەکە و پلەی گەرمی نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ شەو، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، هەولێر، ئیدارەی سۆران و راپەڕین لە هەندێک کات و شوێندا ئەگەری دروستبوونی تاوەباران و هەورەبروسکەی کورتخایەن دەبێت.

باسی لەوەشکرد، لە کۆتایی هەفتەشدا کاریگەریی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور بۆ سەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات و شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و نزمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەی گەرمی و دەستپێکردنەوەی کەشێکی سارد و زستانە بۆ ماوەی چەند رۆژێک.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هیتەرەوە روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی بەکارهێنانی جۆرێک هیتەرەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،”دواى ئەوەی چەند جارێک…
Total
0
Share