بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوو، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خرایەبەر باس.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و بەربەستەکان بە گرنگ زانرا.