مەریوان نەقشبەندی: %65ـی موسڵمانان ئەمڕۆ بەڕۆژوو نابن

مەریوان نەقشبەندی، نووسەر و چالاکی بواری ئاشتی و پێکەوەژیان كە پێشتر بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان بوو، دەڵێت، “وڵاتانی ئیندۆنیزیا، ئێران، تورکیا، ئوسترالیا، مالیزیا، بەنگلادیش، هیندستان، برۆنای، عومان و بەشێکی پاکستان، فلیپین و یەمەن و لوبنان رۆژی پێنجشەممەیان کردە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ.”

بە وتەی مەریوان نەقشبەندی، “بەوپێیە %65ـی موسڵمانانی جیهان رۆژی پێنجشەممە 19ـی شوبات دەست بە رۆژووگرتنی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەکەن، %35ـی موسڵمانانی جیهانیش لەناویاندا موسڵمانانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی شوبات دەست بە رۆژووگرتن دەکەن.”

ئاماژە بەوەشدەدات، ئەم دابەشبوونە پارچەکانی کوردستانیش دەگرێتەوە؛ لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان رۆژی چوارشەممە و لە باکوور و رۆژهەڵاتیش رۆژی پێنجشەممە دەست بە رۆژووگرتن دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share