قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکاریی بۆ مانگی رەمەزان دەکات و رایدەگەیەنێت، هه‌ر بازرگان و ماركێت و خواردنگه‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات، روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
رۆژی دووشەممە، 16ـی شوباتی 2026، به‌سه‌رپه‌رشتیی قائیمقامی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت و ئاماده‌بونی به‌ڕێوبه‌ر و نوێنه‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دیوانی قائیمقامییه‌ت كۆبونه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌و هه‌نگاوانه كرا كه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی باشتر چاودێری بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان بكه‌ن.
لەوبارەیەوە فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، رایگه‌یاند: له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا چێشتخانە و رێستۆرانتەکان کراوەدەبن، بەڵام ده‌بێت سەرجەمیان رێز لەو مانگە بگرن.
وتیشی: له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ساخنهكردنهوهی كاڵاوشمه‌ك و خوارنی خراپ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌پێی خشته‌ی كاركردنیان له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانیان زیاتر ده‌بێت و سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕ و شوێنانهكان به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه.
رونیكرده‌وه، كه هه‌ر بازرگان و ماركێت و خواردنگه‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات و پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قائیمقامی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌شێكی ئارام بۆ شوێنه گشتییه‌كان و هاوڵاتیان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی خواپه‌رستی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌ڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی مسوڵمانان ئه‌ركه ئاینییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.