ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت.
ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای کۆبوونەوەی دوو رۆژ پێش ئێستای نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ترەمپ بڕیاری کۆتایی دا بۆ ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد ئاڕ فۆرد بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ترەمپ و ناتانیاهۆ لە دیدارەکەیاندا، بڕیاریاندا هاوتەریب لەگەڵ بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان، بەردەوامبن لە فشارخستنە سەر ئێران.