وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیخۆشە بزۆرترین بڕەپارە قەرزاری بەڵێندەران بێت، تاوەکو نەیداتەوە.
ژین عەبدوڵا، وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەران لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیخۆشە دوو ملیار دۆلار قەرزاری بەڵێندەرێک بێت، تاوەکو بڵێن ناتوانین ئەو پارەیە بدەینەوە، بۆیە حەزدەکەن زۆرترین بڕەپارە قەرزای بەڵێندەران بن”.
وتیشی، “بەڵام داتای ورد لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە بانکەکاندا هەیە، بە روون و ئاشکرا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانێت چەند قەرزاری بەڵێندەرانە”.