عومەر گوڵپی بۆ ئومێد خۆشناو: بڕینی کارەبا چەوساندنەوەی خەڵکە

عومەر گوڵپی لە پەیامێکدا بۆ ئومێد خۆشناو، رایگەیاند، بڕینی کارەبا چەوساندنەوەی خەڵکە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، دواخستنی پارەی کارەبا بەهۆی (گرانیی نرخەکەی، دواکەوتنی مووچە، هەژاری)، سەرپێچی و کاری نایاسایی نییە تاوەکو سزای هاوڵاتیان بدەیت لەسەر ئەوە و بەم زستانە کارەباین ببڕیت.

دەشڵێت، “هەرکەس ئەلف و بێی حکومەتداریی بزانێت، دەزانێت ئەوە چەوساندنەوەی خەڵکە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share