جەبار گۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی مامەڵەی هەڵە بە زیوەوە، هەرێمی کوردستان نزیکەی 60 دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکدا راگەیاند، مامەڵکردن لە بازاڕدا ئاساییە، بەڵام گرنگە مامەڵەکار لەسەر بنەمایەکی زانستی مامەڵە بە زێڕ و زیوەوە بکات، چونکە چەندین هۆکاری سیاسی کاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ و زیو دادەنێن.
وتیشی، لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 35 تۆن زیو بە بەهای 140 ملیۆن دۆلار هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، لەو بڕەش بە بەهای 60 ملیۆن دۆلار زیان بەر ئابوریی هەرێمی کوردستان کەوتووە.