وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، رایگەیاند، هەوڵدەدەین سەرجەم خێزانەکان لە نەوتە 31 هەزار دینارییەکە سوودمەندبن.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەنتەری شاری سلێمانی پێویستمان بە 50 ملیۆن لیتر نەوتە بۆ ئەوەی هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت(200) لیتر وەربگرێت.
وتیشی، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو بڕە نەوتەی لە بەغدادەوە هاتووە کەمە هەر خێزانێک بڕی 100 لیتری پێدەدرێت کە نرخەکەی 31 هەزار دینارە، بۆ سەنتەری سلێمانی پێویستمان بە 25 ملیۆن لیترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەوڵدەدەین سەرجەم خێزانەکانی سلێمانی لەو نەوتە سوودمەندبن”.