دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند، هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند، ئاگاداری هەموو بازرگانان، هاوردەکاران و کۆمپانیاکان دەکەینەوە لە سەر بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ، هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەدەکرێت.
دەشڵێت، بڕیارەکە لە رۆژی 6ی ئە مانگە تاوەکو کاتێکی نادیار جێبەجێدەکرێت.