زیو فرۆشێک، رایگەیاند، خەڵک هەیە ئۆتۆمبێل و خانووی فرۆشتووە بۆ زیو.
زیو فرۆشێکی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژدا نرخی زیو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
وتیشی، خەڵک هەیە ئۆتۆمبێل و خانووی فرۆشتووە بۆ زیو یان قەرزی کردووە بۆی، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی نرخەکەی دابەزیوە زەرەرێکی زۆر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویست ناکات کەس بترسێت، ئەم دۆخە کاتییە و نرخەکەی بەرزدەبێتەوە”.