کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی کاتەکاندا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێت، دواتر لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاددەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتردەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە پاشنیوەڕۆ، کاریگەری دابارین کەمتر دەبێت، بەڵام نمەبارانی پچڕپچڕ لە هەندێک کات و شوێندا بەردەوام دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیانپێکردەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیانپێکردەوە. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیانپێکردەوە. ئەوە لەکاتێکدایە، دوای…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتكردنەوەی سیستمی كامێرای چاودێریی تیژڕەویی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سوورن لەسەر بڕیاری تایبەت بە ڕەتكردنەوەی جێبەجێكردنی كامێرای چاودێریی تیژڕەویی پۆینت تو پۆینت. ئەنجومەنی…
Total
0
Share