کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، تاوەکو نیوەشەو پێشبینیی بارانی مامناوەند دەکرێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و هەندێک ناوچەی گەرمیان کە هەندێک جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

دەشڵێت، لە دوای نیوەشەو شێوازی بارانبارین نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت لە هەمان ئەو ناوچانە و ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان و لە گەڵ دروستبوونی تەم لە هەندێک لەناوچەکانی باشووری شاری دهۆک و دەوروبەری و هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.

بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:

هەولێر 6.3 ملم

پیرمام 8.5 ملم

سلێمانی 13.0 ملم

چەمچەماڵ 15.3 ملم

دهۆک 10.7 ملم

زاخۆ 5.6 ملم

شەمامک 5.5 ملم

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share