میدیاکانی عێراق: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا 250 ئەندامی د.ا.عـ.ـش دەگوازرێنەوە بۆ عێراق

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە رێوشوێنێکی توندی ئەمنیدا 250 ئەندامی دیکەی داعش لە سوریاوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق.

میدیاکانی عێراق لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دادی عێراق بڵاویانکردەوە، ئامادەکاری دەکریت بۆ وەرگرتنی 250 ئەندامی زیندانیکراوی دیکەی د.ا.عـ.ـش، کە لە رێوشوێنێکی ئەمنی تونددا لە رێگەکانی وشکانی و ئاسمانییەوە و لەژێر چاودێری راستەوخۆی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوو، لە سوریاوە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق.

ئاماژەشیان بەوەکرد، ئەم ئۆپراسیۆنە بەشێکە لە رێکارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی دەستیان لە تاوانە تیرۆریسـ.ـتییەکاندا هەیە، بەو مەبەستەی لە خاکی عێراقدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت و دواتر بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق دادگایی بکرێن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share