فڕانس پرێس: هەسـ.ـەدە و حکومەتی سوریا ئاگربەستی نێوانیان درێژدەکەنەوە

هەسەدە و حکومەتی سوریا بەنیازن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان، ماوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک درێژبکەنەوە.

ئاژانسی فڕانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و دیمەشق بۆ ماوەی یەک مانگ درێژدەکرێتەوە، ئەمەش بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی، کە هەردوولا پەسەندی بکەن.

سەرچاوەیەکی کوردی، کە ئاگاداری دانوستانەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا بووە، بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، “رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا ئەوپەڕی تاوەکو مانگێک دەخایەنێت و دوا وادەیە بۆ چەندین پرسی چارەسەرنەکراو”.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە هۆکارەکانی درێکردنەوەی ئاگربەستەکە، رێگەخۆشکردنی زیاترە بۆ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share