فارس عیسا سەبارەت بە مووچەی مانگی یەک: ئاماژەکان ئەرێنین و چاوەڕێین

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەنێت، ئاماژەکانی ناردنی مووچە ئەرێنین و پابەندین بە رێککەوتنەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، سەبارەت بە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ، تا ئێستا چاوەڕێین، ئاماژەکانی ناردنی مووچەش ئەرێنین.

وتیشی، بەهیواین کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق لە پرسی مووچە نەرمتربێت و ئەو کێشانەی پێشووتر هەبوون نەمێنن.

سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، فارس عیسا ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا پابەندین بە ناردنی 120 ملیاری داهاتی نانەوتی، ئەگەر ئەوان پابەندبن ئێمەش پابەند دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزرێتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزرێتەوە و هەر كەسێك دەستكاریی كوالێتیی بەنزین بكات…
Total
0
Share