وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند، ئەسانسۆرێک کەوتەخوارەوە و سێ کەس برینداربوون.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەناو مارکێتێکی سۆران ئەسانسۆرێک کەوتەخوارەوە و سێ هاوڵاتی بـ.ـرینداربوون.
وتیشی، هاوڵاتییەکان سەرجەمیان ژنن، ئێستا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.