هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتگیری کرابوو، دەبوو هێزە چەکدارەکانی سوریا دوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانیان، بچنە ناو شارۆچکەکانی دێرحافر و مەسکەنە، بەڵام دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێش کشانەوەی هێزەکانیان بە تەواوەتی، چەکدارەکانی سوریا چوونەتە ناو شارۆچکەکانەوە و ئەمەش رەوشێکی زۆر مەترسیداری دروستکردووە.

هەسەدە داوا لە وڵاتە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بەشداربوون لە رێککەوتنەکە، پەلەبکەن و دەستوەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە وەک خۆی و رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share