جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، ئەوەی لە سلێمانی کرا لە مێژووی هەرێمی کوردستان و عێراقدا نەبووە.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سلێمانی بۆ هاوکاریی لێقەوماوانی چەمچەماڵ کارێک کرا کە لە مێژووی هەرێمی کوردستان و عێراقدا نەبووە.
وتیشی، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا بەشێوەیەکی شەفافانە هاوکارییەکان دابەشبکرێن، دوایین قۆناغیش پێدانی هاوکارییە بە خاوەن پیشە و دوکاندارەکان و رەنگە لە هەفتەی داهاتوو ئەو هاوکارییانە دابەشبکرێن.
