لە شارباژێڕ کەسێک بە تۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیرکرا

لە سنووری شارباژێڕ کەسێک بە تۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیرکرا و کورەی خەڵوزەکەی تێکدرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری شارباژێڕ بۆ سنووری گوندی هەباسە گوڵە، هاوڵاتییەک بە تۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیرکرا.

باسی لەوەشکرد، پاش دەستگیرکردنی کورەی خەڵوزکردنەکەی تێکدرا، دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کرایەوە و رادەستی دادوەر کرا .

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share