بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلی بەفر و باران کۆتاییدێت و لە شەودا تەم دروستدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت تا کاتەکانی پاشنیوەرۆ، هەروەها نمەباران لە ناوچەی جیاجیاکان بەردەوامدەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.
باسی لەوەشکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتاییدێت و لە شەودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، پلەی گەرمیش 3 بۆ 5 پلە نزمدەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەی پێنجشەممە، ئاشکرایکرد، سبەی لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکان، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت و پاشنیوەرۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت.