بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە بڕیاریدا، سبەی لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی رەسمی بێت.
پەروەردەی کۆیە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا و لەپێناو سەلامەتیی مامۆستایان و خوێندکاران، بڕیاردرا سبەی چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەردوو قەزای کۆیە و تەقتەق و ناحیە و گوندەکان لە سنووری پەروەردەی کۆیە، پشووی رەسمی بێت.
شایەنی باسە، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی سەرما بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆر لە پەروەردەی شار و شارۆچکەکان سبەینێیان کردووە بە پشوو.