نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی 2026 ئاشکراکرا

راوێژکاری دارایی سودانی نرخی بەرمیلێک نەوتی لە بودجەی 2026 ئاشکراکرد.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی، رایگەیاند، “پێشبینییە جیهانییەکان کە پشت بە شیکارییەکانی رێکخراوی (ئۆپێك) و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستن، ئاماژە بەوە دەکەن کە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ساڵی 2026 لە نێوان 55 بۆ 62 دۆلار دەبێت، و ئەگەری زۆرە نرخەکەی لە دەوروبەری 61 دۆلار جێگیر بێت”.

دەشڵێت، پێشبینییەکان رەسمیی نین و تەنیا شیکاریی بازاڕ و توێژینەوەی نا رەسمیین کە پەیوەستن بە هاوسەنگیی خستنەڕوو و خواست لە ئابوریی جیهانیدا.

ئەوەش دەخاتەڕوو، بەوپێیە بێت لە بودجەی ساڵی 2026ی عێراقیش نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان 55 بۆ 62 دۆلار دەبێت.

مەزهەر محەمەد، دەڵێت، “ئەم نرخە ئەگەری گۆڕانی هەیە و بەندە بە چەند هۆکارێک، لەوانە: پەرەسەندنی ململانێ سیاسییەکان، گۆڕانکاری لە گەشەی خواستی جیهانی بۆ وزە، بڕیارەکانی ئۆپێك پڵەس سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنان، و خێراکردنی هەنگاوەکان بەرەو وزەی نوێبووەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرسێ لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە…
زیاتر ببینە

دڵنیایی دەدرێت، دوورخستنەوەی حەلبوسی كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات و…
Total
0
Share