بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە دزرابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی کە لە جۆری پیکابە، دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و رێكخستنی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ بابەتەكە، توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئۆتۆمبێلەكە لە قەزای سەیدسادق بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیراوە و پاش گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە دەنێردرێتەوە بۆ بنكەی پۆلیسی سەیوان بەمەبەستی رادەستكردنەوەی بەخاوەنەكەی.