سەرچاوەیەک: یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی حکومەت پڕۆژەیەکی پێشکەشی پارتی کردووە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی پرۆژەیەکی پێشکەشی پارتیی کردووە و تاوەکو وەڵامی پرۆژەکە نەدرێتەوە، وادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری ناکرێت.

وتیشی، لە دوایین کۆبوونەوەی نێوانیان، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پرۆژەیەکی پێشکەشی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەو حزبە دەکات کە بەشێوەیەکی تەواوەتی پرسەکان یەکلاییدەکاتەوە.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، وەفدی یەکێتی پرۆژەیەکی نوێی بۆ رێککەوتن لەسەر پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەت رادەستی پارتی کردووە و چاوەڕێی رەزامەندیی ئەو حزبەن، هەروەها وەفدی یەکێتی بە وەفدی پارتی وتوە، تاوەکو بەشێوەیەکی رەسمی وەڵامی پرۆژەکەیان نەدرێتەوە، وادەی کۆبوونەوەی دیکە دیاریناکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share