هەسـ.ـەدە وەڵامێکی توندی حکومەتی دیمەشق دەداتەوە

لەبارەی رێگریکردن لە دابەشکردنی ئاو بەسەر دانیشتووانی حەلەب، هەسـ.ـەدە وەڵامێکی توندی حکومەتی دیمەشق دەداتەوە.

هەسـ.ـەدە لە بەیاننامەیەکدا باس لەوە دەکات، بەناو ”دەسەڵاتی وزە”ی حکومەتی دیمەشق بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرهەمهێنانی ئاو لە وێستگەی ئاوی “بابیری” لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب لەسەر فەرمانی هێزەکانی سوریای دیموکرات راگیراوە.

دەشڵێت، ئەو هەواڵانە ناڕاستن و بەشێکن لە هەڵمەتێکی پلان بۆ داڕێژراوی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە و هاندان بۆ ئەنجامدانی تـ.ـاوان و توندوتیژی.

هەسـ.ـەدە ئەوەش دەڵێت، کارکردن و بەرهەمهێنانی ئاو لە وێستگەکە پەیوەستە بە ئیدارەی وێستگەکە و لە دەرەوەی ناوچەی دەسەڵاتی هێزەکانیاندایە، جگە لەوەش، حکومەتی دیمەشق خۆی پێشتر چەندین جار تۆپبارانی وێستگەکەی کردووە و دواتر بەرپرسیارێتییەکەی خستووەتە ئەستۆی لایەنەکانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا نەكرێت هاوكارییەكانمان رادەگیرێن

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هۆشداریی توند دەداتە حكومەتی هەرێم و رایدەگەیەنێت، “ئەگەر چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگەدا نەكەن ئەوان ناتوانن لە…
Total
0
Share